ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە هێرشێكى چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستیى داعش بۆ سەر پاڵاوگەيەكى نەوت لە كەركووك، كەسێك گياني لەدەستدا و سێ كه‌سی ديكەش برينداربوون.

بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركووك، عەلى كەمال لە لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستى داعش لە نزيك چەمى گورگەچاڵ لە رۆژئاواى كەركووك هێرشيان كردووەتە سەر پاڵاوگەيەكى ئه‌هلی نەوت و پاسەوانانى دەروازەى پاڵاوگەكەيان كردووەتە ئامانج.

عەلى كەمال تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كە هێرشەكە بە چەكى سووك ئەنجامدراوە و لە ئاكامدا پاسەوانێكى پاڵاوگەكە گياني لەدەستداوه‌ و سێ كەسى ديكەش برينداربوون.

بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركووك هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد تيرۆريستەكان راستوخۆ دواى هێرشەكە هەڵاتوون و هێزە ئەمنييەكان ئۆپەراسيۆنێكيان لە ناوچەكە به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان دەستپێكردووە.