ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، كوژرانی حه‌وت چه‌كداری سه‌ر به‌ رێكخراوی داعشی لە پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیدا له‌ باشوری شاره‌كه‌ راگه‌یاند.

فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه‌، فه‌رماندی هێزی تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی كه‌ركوك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌ هاوبه‌شه‌كان له ‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی وادی شام، ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان به‌دی كرد، داوایان له‌ فڕۆكه‌وانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هاوكاریان بكات و بۆردومان له‌ باشوری كه‌ركوك ئه‌نجامبدات.

 وتیشی، "له‌ئه‌نجامی بۆردومانی هێزی فرۆكه‌وانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، حه‌وت چه‌كداری سه‌ر به‌ رێكخراوی داعش كوژراون".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ جموجۆڵه‌كانی چەکدارانی داعش له‌سنوری باشوری كه‌ركوك و پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و نه‌ینه‌وا رویان له ‌زیادبون كردوه‌.