ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

تەندروستی هەولێر رایگەیاند، دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر رادەوەستێت بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ رێگەگرتن لەبڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 تەندروستی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکەینەوە دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر رادەوەستێت بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا".

درەنگانی شەوی رابردو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریداوی لە نێوان گشت شارەكانی هەرێم لە 31/5/2020 تا 6/6/2020 بە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو، هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات سزادەدرێت.

باسی لەوەشکردوە، قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە ناو گشت شارەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی 1/6/2020 تا كاتژمێر 12ی شەوی 6/6/2020 هەر بەگوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە ناو گشت شارەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی 1/6/2020 تا كاتژمێر12:00ی شەوی 2020/6/6 و هەر كەسێك پابەند نەبێت سزادەدرێت.

هەر لە بڕیارەكەیدا وەزارەتی ناوخۆ راگرتنی دەوامی فەرمی لە گشت دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم راگەیاندوە لە نێوان 1/6/2020 تا كاتژمێر 12:00ی شەوی 6/6/2020.