ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

دووبرای جووتیار لە سنوری شارەدیی جەبارەی سەربەقەزای خانەقین لەكاتی دروینەكردندا یەكیان لەلایەن داعشەوە رفێنراو ئەوی تریان خۆی دەربازكرد.

سەرچاوەیەكی پۆلیسی شارەدیی جەبارە ئەمڕۆ دووشەممە 1 ی حوزیرانی 2020 " بۆ رێگای كوردستان ئاشكرایكرد، درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە جووتیاریك لەكاتی دروینەدا رفینرا.

گوتیشی" ئەو جووتیارە ناوی عەدنان شاگربوەو لەگەڵ برایەكی لەكەركەوە هاتبوون بۆ سنوری گوندی یاسات و پاشتر یەكیكیان رفێنراو ئەوی تریان خۆی دەربازكرد.

كەمال ئیبراهیم بەرپرسی لیژنەی ناوچەی قەرەتەپەی پارتی دیموكراتی كوردستان هەواڵەكەی بۆ رێگای كوردستان پشت راستكردەوە.