ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، سكاڵای یاسایی لەسەر ئەوكەسانە تۆماردەكات كە هەستاون بە بڵاوكردنەوەی تووشبوانی پەتای كۆرۆنا لەناوچەكە.

لە ئاگانامەیەكدا كە ئەمڕۆ سێ شەممە (2020/6/2)، وێنەیەكی بە (رێگای كوردستان ) دراوە ، تەندروستی گەرمیان، ئەوەی خستۆتەروولەرێگەی بەشی یاسای بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیانەوە سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو پەیجانەتۆمارەكەن كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ناوی تووش بوواانی پەتای كرۆنایان بڵاوكردتەوە ."

ئەوەشیان خستۆتەروو:"بەهۆكاری دزە پێكردن ودەرچوونی ناوی تووش بوانەوە لیژنەی لێكۆڵینەوە پێك دەهێنن."

تا بەرواری ئەمڕۆ ( 2/6/2020)، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان 12 كەستووشی پەتای كۆرۆنا تۆماركراوەوكەسیش بەهۆی ئەوپەتایەوەگیانی لەدەست نەداوە.