ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شێوەكارێك لەشاری هەولێر بەشێوەیەكی تایبەت داوای خۆپارێزی تەندروستی لە دژی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هاوڵاتیان دەكات.

هونەرمەندی شێوەكار (هێرش مەغدید باشە) لەبیرۆكەیەكدا كە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی بە ماسكێكی گەورە رووپۆش كردووە و نوسیویەتی "پابەندی رێنماییە تەندروسییەكان بن"، لەوبارەیەوە بە ماڵپەری رێگای كوردستان-ی راگەیاند، "دوای ئەوەی بینیم رێژەی توشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە رۆژ بەرۆژ بەرزتر دەبێتەوە، وەكو شێوەكارێك بیرۆكەی ئەوەم بۆ هات بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و خۆپارێزیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ماسك ببەستن و باپەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن".

هێرش مەغدید-ی شێوەكار ئەوەشی راگەیاند، "بیرۆكەكەی لەوە سەرچاوەی گرتووە كە بە رووپۆشكردنی بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەم بە ماسكێكی گەورە رووپۆش كردووە و نوسیویەتم (پابەندی رێنماییە تەندروسییەكان بن)".

ئەوە شێوەكارە رۆژانە لەناو بازار و كۆڵانەكانی شاری هەولێر دەخولێتەوە و پەیامی خۆپارێزی لەرێگەی ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەگەیەنێت و گوتی، "پایەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان تەنها ئەركی تەك بەتەنها نییە، بەڵكو ئەركی كۆمەڵگایە بەگشتی، بەتایبەت لە ئێستادا ئەو ڤایرۆسە لەزۆربەی كۆڵان و گەرەك و شار و شارۆچەكەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە، بۆیە پێویستە هەركەسی لەخۆیەوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بێت".

بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تا رۆژی چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2020، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی كوردستان گەیشتووەتە چوار هەزار و ٤٦٣ تووشبوو كە هەزار و ٢٠ لە هەولێر، سێ هەزار و ١٦٨ لە سلێمانی، ١٥٤ دهۆك و ١٢١ لە هەڵەبجەیە، لەنێویاندا ١٢٩حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە كە ٢٠ هەولێر، ١٠٧ لە سلێمانی و دوو حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و هەزار و ٤٨٧ نەخۆش چاكبووەتەوە كە ٥٧١ لە هەولێر، ٧٤٨ لە سلێمانی، ١٣٠لە دهۆك و ٣٨ هەلەبجە بووە، و لە ئێستادا دوو هەزار و ٨٤٧ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكییدان كە ٤٢٩ لە هەولێر، دوو هەزار و ٣١٣ لە سلێمانی، ٢٤ لە دهۆك و ٨١ لە هەڵەبجەیە.