ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 30-06-2020 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی وەزارەتی ناوخۆ و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ری به‌رگری فریاكه‌وتن دەکرێت و رۆژی پێنجشەممەش مووچەی وەزارەتی دارايی و ئابووی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رەگەزنامە و ليوای نەوت خەرج دەكرێت.
 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، رۆژی چوارشەممە 01-07-2020 بەهۆی رێكخستنی ميزانيه‌ی نيوەی ساڵ لەلايەن بانكەكان مووچە خەرج ناكرێت. بەڵام رۆژی پێنجشەممە 02-07-2020 مووچەی وەزارەتی دارايی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و ليوای نەوت خەرج دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێستا كۆتایی مانگی شەشە، كەچی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی  مانگی دووی فەرمانبەران دابەشدەكات.