ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان، کۆسرەت ڕەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی كوردستان دەكات.

 ئەمە دەقەكەیەتی:

‎بەڕێز: سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان

‎بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دۆست و لایەنگرانی

‎لە (٢٧)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم لەپێناو مافەكانی گەلی كورد و دۆزە رەواكەی بەردەوام بن لە خەبات. ‎حزبی شیوعی كوردستان وەك حزبێكی تێكۆشەری كوردستان لەماوەی ساڵانی خەباتدا و پێشتریش لەڕێگای حزبی شیوعی عێراق وەك حزبێكی تێكۆشەر خەباتی كردووەو لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلەكەمان هاوشانی هێزو لایەنە سیاسییەكان تێكۆشاوەو جێ پەنجەی بە خەبات و قوربانیدانەوە دیارەو ئومێدەوارم لەداهاتووشدا بەهەمان ڕۆحیەتەوە بەردەوام بن لە خەبات.

‎لە ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی حزبەكەتان، وێڕای بەرزنرخاندنی پەیوەندییەكانی نێوانمان، لەپێناو كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و یەكدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان دەكەمەوەو ڕایدەگەیەنین وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گەلەكەمان و چارەسەری كێشەكان و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان پەرە پێ دەدەین.

کۆسرەت ڕەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان