ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی كوردستان دەكات.

 ئەمە دەقەكەیەتی:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەربەخۆبوون‌ و ئازادی ...

بەبۆنەی (27)مین ساڵوەگەری راگەیاندنی حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان ) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK ، جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان ) لەماوەی تەمەنی دوور و درێژی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێكی كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەشمەینەت و مافخوراوان و چینی كرێكاران و هەژاران. ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان. 

لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان . 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

30/6/2020