ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبۆنەی ٢٧ ساڵەی یادی راگەیاندنى حیزبی شیوعی کوردستان د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی حیزبەکە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

به‌ڕێز/ سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان

به‌ڕێزان/ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبی شیوعی كوردستان

به‌ بۆنه‌ی (27) مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سكرتێر وئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ئەکەین.

حزبی شیوعی له‌ مێژووی خۆیدا خاوه‌نی خه‌بات و تێكۆشانێكی فیكری و فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌یه‌، وه‌ك هێزێكی سیاسی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌ فەراهەمکردنی بیری ئازاد و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كوردستان هەبووە،و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی نەهێشتنی جیاوازی چینایه‌تی و بەرقەرارکردنی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو بووه‌،بۆیە بەتایبەت لە مێژووی خەباتی سیاسی و مەدەنی دوای ڕاپەڕین و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان،حیزبی شیوعی کوردستان شوێنێکی تایبەت و گەشی بۆخۆی تۆمار کردووە.

ئومێده‌وارم ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی توندو تۆڵبوونی زیاتری پەیوەندی نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و ده‌ربازبوونی هەرێمەکەمان له‌ قه‌یران وناخۆشیه‌كان، جارێكی تر پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم.

د. ڕێواز فایه‌ق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

30/6/2020