ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دیمانە: هێرش مەغدید

هونەری شێوەكاری خەریكە جێگەی فۆتۆ دەگرێتەوە بەجۆرێك هێڵی فڵچەو كەرەستەكان نابینی، ئەوەندەنا ئێستا سێ دووری و ئەودیوی شوشەكانیشی تێپەڕاندووە بینەری دووچاری سەرسامی كردووە.

عوسمان نەسرەوت یەك لەو هونەرمەندانەیە ئەزموونێكی زۆری لەم بوارەدا هەیە، ئەو هەم شێوازی كلاسیك و هوچەرخ و لەرێگەی كۆمپیوتەریشەوە تێپەڕاندوە، بەتایبەتیش ئێستا ئەو لە دەرەوەی وڵاتەو ئاگای لە تەواوی گۆڕانكاریەكانەو رەنگی داوەتە رەنگەكان.

رێگای كوردستان دواندی ئەویش بەم شێوەیە چۆ ناو هونەری تەشكیلیەوە:

- من هەر لە منداڵییەوە هەستم كردووە بە هرەی وێنەكێشانم هە بووەو بە بەردەوامیش خەریكی بووم و گرنگیم پی داوە و بە دوایدا رۆیشتووم و پەرەم بە بەهرەكەم داوە دواتریش لە ساڵی ١٩٨٢ چوومەتە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانیو لە ساڵی ١٩٨٧ پەیمانگام بەسەركەوتوویی تەواو كردووە، بروانامەی دبلومی هونەریم وەرگرتووە.

- لە زۆریك لە پێشانگا هاوبەشەكانی كوردستان لە قەڵادزێ و رانیەو سلێمانی و هەڵەبجەو هە ولێر بە شداریم كردووە.

- لە سالی١٩٩٦كوردستانم بەجێهێشتووە لە ساڵی ١٩٩٧ ەوە لە ئەمریكا نیشتەجێ بووم و لێرەش لە زۆر پێشانگای هاوبەش بە شداریم كردووە، وە بە شداری پێشانگای بیستەمی چالاكی یابانم كردووە لە تۆكیۆ .

- من بە زۆربەی شیوازەكان كارم كردووە بەپێی ئەو بابەتەی كە ویستوومە كاری لە سەر بكەم شێوازم بۆ هەڵبژاردووە، هەر ستایلەو تام و چێژی تایبە تی خۆی هەیە و هە موو شیوازە هونەرییەكان لای من چێژ بەخشن و مایەی تێڕامانن، بەڵام زۆر زیاتر دەچمەوە سەر ستایلی ریالیزم و كاری پێدەكەمو لێی تێرنابم.

هونەر لای من ئارەزووەو پەیامیشە

- لێرەش كاری هونەری مەبەستم لەو كارانەیە كە پەیامی هونەرمەندو هەستو سۆزی خودی هونەرمەند لەخۆبگرێت زۆر بە كەمی دەتوانێت كڕیاری هەبێت، بەڵام جۆرێكی تر لە هونەر كە تەنها دیكۆرەو بەپێی خواستی خەڵكی دروست دەكرێن تاڕادەیەك داواكاری هەیەو هەندێك كەس بژێوی ژیانی خۆیانی پێ دابین دەكەن، پڕۆژە كۆمەكیەكەش باش بوو هەندێك كەس بەدەگمانەوە هاتن لەو رێگایەوە توانیمان كەمێك كۆمەك كۆبكەینەوە لە رێگەی كۆمەڵەی هاوكاری قەڵادزێ گەیاندرایە چەند خێزانێك لە قەڵادزێ، پۆرترێتی مام سمایل ناسراو بە ماكەو، من كاتی خۆی زۆر سەرسامبووم بە لاسایی كردنەوەكانی مام سمایل بوكەو باڵندەكان، جگە لەوەش پیاوێكی خێر لەخۆنەدیوو بێ ماڵو حالأو بێ لانەبوو، وێنەكەش خۆی دیمەنێكی سەرنجڕاكێشو جوان بوو بەلامەوە بۆیە بڕیارمدا بەشێوازێكی هونەری جوان وێنەی بكێشم، هەر تێڕامان لە دەموچاوو جلو بەرگی دەتوانی دەیان چیرۆكی كۆتایی نەهاتوو بخوێنیتەوە هەستم كرد بابەتێكی هونەری سەرنج راكێش دەبێت.

- من لە ساڵی 1966 لە قەڵادزێ لە دایك بووم خوێندنی سەرەتاییو ناوەندیم هەر لە قەڵادزێ تەواوكردووە، لە ساڵی 1987 پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانیم تەواوكردووە، بەشداری زۆربەی پێشانگا هاوبەشەكانم لەكوردستان لە نێوان ساڵەكانی 1980 تا1996 بەشداری هەندێك پێشانگای هاوبەشم كردووە لە ئەمریكا لەوانە پێشانگای دوانزە هونەرمەند لە كتێبخانەی لوكاڵی پایتەختی فێرجینیا ریچموند لە ساڵی 1998، پێشنگای كۆلێژی رونوك، پێشانگای ئارلینگتون گالەری، وە پێشانگای تایبەت لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی لە شاری هاریسنبەرگ بەشداریم كردووە، وەبەشداری پێشانگای جالای تۆكیۆ یابانم كردووە لە ساڵی 2019وە ناوە ناوەش هەندێك لە تابلۆكانم لە رێگای گالەرییەكانی شاری هاریسنبەرگ نمایش دەكەم، لە پاڵ كاری رۆژانەی خۆمدا بەردەوام لەكاركردن لە كارە هونەرییەكانمدا وە پڕۆژەیەكی هونەریم ئامادەیە بۆ ناو شاری قەڵادزێ ئەگەر سپۆرنسەرێكی بۆ پەیدا ببێت.