ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
رێگای كوردستان- سلێمانی
 
رۆژی شەممە 2020/9/12 لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی فشار وەك یەكێك لە دەستە نارازییەكان، سەردانی كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستانی كرد .
لە دیدارەكەدا باسیان لە دۆخی خراپی خەڵك كرد لە بێكاری و بێ‌ مووچەیی و بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان و گوێ‌ پێنەدانی دەسەڵات بە داخوازییەكانی خەڵك و حزب و گروپەكان.
هەروەها گفتوگۆكرا لەسەر ئاراستەكردنی خۆپیشاندانەكان، كە بە بەرنامە بێت و بەشێوەیەكی مەدەنی و دور لە توندوتیژی بێت كە پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگی هەموو ئۆپۆسزیۆن و گروپ و دەستە جیاوازەكان دەكات.
هەرلەدیدارەكەدا حزبی شیوعی بەڵێنی بەردەوامی پاڵپشتی هێزەكانی فشار بۆ سەردەسەڵاتی دوپات كردەوە كە وەك هەمیشە لە سەنگەری داكۆكی كردن بووە لە مافەكانی خەڵك.
وەفدی میوان پێك هاتبوون لە ( م. عەتا ، م.دڵشاد بابانی، م. ئومید، هیوا عەبدوڵا، و ئەردەڵان ، م. بێستون كەمال)
لەلایەن هاوڕێیان ( عوسمان زیندانی بەرپرسی كۆمیتەی پاریزگای سلێمانی ، گۆران حسێن بەرپرسی پەیوەندیەكان، هیوا تۆفیق ئەندامی پەیوەندیەكان) پێشوازیان لێ‌ كرا .