ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئەمڕۆ شەممە 2020/09/12 ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی ڕابگه‌یه‌نرێت.

(ئالان حه‌مه‌ سه‌عید) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕاگه‌یاند: تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می ١٢ی ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كان و خوێندنی ئیسلامی كۆتایی هاتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانیش كاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌واوكردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو داتا و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م ته‌واو كراون، بڕیاریشه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كان ڕابگه‌یه‌نرێت.