ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- ئیدارەی 

ئەمڕۆ لەگوندی سەوبڵاخی نێوان قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و قەزای خانەقین، لەمەراسیمێكدا پەردە لەسەروێنەی پێشمەرگە شەهیدەكانی لیوای 3ی وەزارەتی پێشمەرگەی دەتی تیرۆریستانی داعش لادرا .

جمور رستەم ، عەمیددلیر شوكر، فەرماندەی لیوای 3 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگووتەیەكدا بەخێر هاتنی كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان و بەپرسانی حزبی وحكومی كرد ، هەروەها رایگەیاند خۆمان بەسەربەرز دەزانین ئەمڕۆ لە حزوری 27 شەهیدی لیوای 3 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دانواندنی سەری رێز ونەوازش پەردە لەسەر وێنەی شەهیدان لادەبەین.

لەگووتەكەیدا بەڵێنیدا درێژە بەخەبات بدەن لە پێناوی ئەو رێبازەی كە شەهیدان گیانی خۆیان كردووەتە قوربانی.

پاشتر لەلایەن كەس وكاری شەهیدان و بەرپرسانی حزبی وحكومیەوە تاجەگوڵینە خرایە بەردەم وێنەی شەهیدان.