ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كەڵاجاف

رۆژی پێنج شەمە 15ی ئۆكتبەری 2020 لەقەزای كفری سنوری ئیدارەی گەرمیان شیوعیەكان هەڵمەتی واژووكۆكردنەەیان دژ بەتایبەت كردنی كەرتەگشتیەكان دەستپێكرد. 

هاوری نورەدین ،ئەندامی كۆمیتەی قەزای كفری حزبی شیوعی كوردستان بەرێگای كوردستانی راگەیاند، ئێمە هەڵمەتی واژووككردنەوەمان دژ بەهەوڵی بەتایبەت كردنی كەرتەگشتیەكان بەتایبەت كەرتی كارەبا دەستپێكرد.

گوتیشی،لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەگەرمی پێشوازی لەوهەڵمەتە دەكری .

راشیگەیاند بۆ رۆژانی داهاتوو هەڵمەتەكە دەبەینە ناوچەی پیشەسازی و ماڵان.