ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب 

بەهۆی وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەیانەوە, گەنجێک گیانى لەدەستدا وگەنجێکى دیکەش برینداربوو, بۆ چارەسەر ڕەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار کرا.

شةوى رابردوو لە سنوری شارەدێی قۆرەتووى سەر بە شارۆچکەى خانەقین, لە سنوری پارێزگاى دیالە, گەنجێک بەناوی محەمەد ئەمیر فایق, لەدایکبووى سالَی 2002, بووە قوربانى ڕووداوێکى هاتووچۆ.

بە پێی ئەو زانیارییانەى لە سەرچاوەیەکى ئەمنیەوە, بە ڕێگاى کوردستانى دراوە, ئۆتۆمبێلەکە جۆری پاترۆڵ نیسان بووە, بەهۆی خێرا لێخوڕین ولەدەستدانى کۆنترۆڵە کەوتوەتە نێو دۆڵێکەوە, لە نێوان گوندی دۆرە و بان زەمین .