ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

گروپی لەبیابانەوە بۆ سەوزایی,کە گروپێکى ژینگەییە وئەمساڵ لەسەر ئاستى عێراق دامەزراوە, یەکەم چالاکى خۆی لە شارۆچکەى خانەقینى سەر بەپارێزگاى دیالە ئەنجامدا.

سەلام عەبدوڵا, ئەندامى گروپی لە بیابانەوە بۆ سەوزایی, لە سەر چالاکییەکە بە ڕێگاى کوردستانى وت: ئەم گروپە لە سەر ئاستى عێراق کار دەکات و بە ملێونان نەمام دەچێنێت, لە شارەکانى بەغدا و کەرکوک وکەربەلا,هەڵمەتى نەمام چاندنى ئەنجامداوە و لە پارێزگاى دیالەش,لە شارۆچکەى خانەقین, هەڵمەتەکە دەستى پێکرد .

هەروەها وتیشی: یەکەم هەنگاوی هەڵمەتى چاندنى نەمام, لە ڕێگاى سەرەکى نەخۆشخانەى ئەڵوەنى تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدرا و زیاتر لە 100 نەمام چێنراو بڕیاریشە بەردەوامى هەبێت لە ڕۆژانى داهاتوودا.

ئەندامەکەى گروپی لە بیانەوە بۆ سەوزایی, باسی لەوەشکرد, بەهۆی ئەوەى ساڵی ڕابڕدوو لەشارۆچکەى خانەقین, 160 جار باخ سووتاوە وڕێژەیەکی بەرزی پلەى گەرما تۆمارکراوە لە سەر ئاستى عێراق, بڕیارە چەند هەڵمەتێکى بەردەوام بۆ شارۆچکەى ناوبراو, ئەنجام بدرێت.