ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٤٤٥ تووشبوو، ٣٠٥ لە هەولێر، ١٦٤ لە سلێمانی، ٢٨ لە گەرمیان، ٤٠ لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٢٨ تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٣ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٦٦ کەس، ١١٩ کەس لە هەولێر، ١٧ کەس لە سلێمانی، ٣٣ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەیش ١٨ کەس.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ١٠ کەس، پێنج کەس لە دهۆک، شەش کەس لە هەولێر و سێ کەسیش لە هەڵەبجە.

تا ئێستا، ٦٣ هەزار و ٧٤٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٣٨ هەزار و ١٨٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٣ هەزار و ٣٤٨ کەسیش ماون و لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها دوو هەزار و ٢١١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.