ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- سلێمانی

 ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: خۆراکی کەم دەرامەتەکان بەشێکی زۆری دراوە بە خێزانە دۆڵەمەندەکان.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیان: لەسەردانێکی مەیدانی بۆلای کرێکاران ژینگە پارێز سەبارەت بەو بڕە خۆراکەی کەبەسەر کەم دەرامەتان دابەش دەکرێت تاچەند سود مەند بونە.

وتیشی، بەداخەوە بەشێکی زۆر زۆریان بێ ئاگابوون لەو بابەت، وتیان سەردانی شوێنی وەرگرتنی خۆراکەمان کردوە ناوی ئێمەی تیانیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوەی جێگای داخە بەشێکی زۆریان خاوەنی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت بەتن.

كاسترۆ مەعروف ئەوەشی خستەڕوو: دەپرسم دەبێت چ ویژدانێک بێت بتوانێت مافی ئەوانە بخوات لەبری ئەوانە خۆراکەکانیان وەربگرێت، دەبێت وامان لێ بێت دووربکەوینەوە لە ئەقڵیەتی خزم خزمێنی و حزبایەتی.

وتیشی: دەبێت چ ویژدانێک ئەمە قبوڵ بکات مافی ئەو کرێکارانە بخوات کە بەشەو بەڕۆژ بە موچەیەکی کەم شەقام شوێنە گشتیەکانمان بۆ پاک دەکەنەوە بێ بەش کردنی کرێکاران و هەژاران لەتەواوی سنوری پارێزگای سلێمانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دیاردەیەکی ناشیرینە.

ئەوەش دەڵێت: پێشنیاربۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەم كە لێژنەیەکی مەیدانی ڕابسپێرێت بۆ پشت ڕاست کردنەوەی بەدوا داچونەکانم چارەسەرکردنی ئەم ناعەدالەتیە، ناکرێت خەڵکانی بازرگان و دۆڵەمەند چیتر خۆراکی هەژارەکانیان پێ بدرێت .