ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ شەممە 24/10/2020 مەلا بەختیار جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانی كردو لەلایەن هاوڕێ‌ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ‌ محەمەد شێخانی و هاوڕێ‌ زیرەك كەمال ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی و هاوڕێ‌ ئومێد و هاوتاو نەبەز ئەندامانی پەیوەندیكانی حزب پێشواازیان لێكرا.

لەم دیدارەدا بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و عێراق و هەرێمایەتی باسی لێوەكراو هەروا پەیوەندیەكانی هەردوو حزبی خاوەن مێژویەك لە تێكۆشان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

بەرێز مەلا بەختیار جەختی لە بەستنی كۆنگرەیەكی نیشتمانی كوردستانی كردەوە كە پێكهاتبێت لە هێزی سیاسی ، مەدەنی ، پسپۆر و شارەزایان بە مەبەستی توێژینەوەیەكی بابەتی سەبارەت بە قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان ، هەوڵبدرێت بریارەكانی سروشتی ئیلزامی هەبێت بۆ پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هاوڕێیانیش پێشنیارەكەیان بەهەند وەرگرت و بڕیاریاندا قسەوباسی زیاتری لەبارەوە بكەن و بەستنی كۆنگرەكەشیان بە پێویست زانی بەو مەرجەی لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت.

No description available.