ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

ئەمڕۆ شەممە لەنێو فركەخانەی كەركوك ،سەربازگەیەكی تایبەت بە حەشدی شەعبی كرایەوە و ناوی لێنرا سەربازگەی شەهیدی فەرماندە ئەبو مەهدی موهندیس.

عەلی هاشم، گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە رژئاوای كەركوك ، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:"ئەمڕۆ شەممە 24/10/2020، لەنێو فرۆكەخانەی كەركوك سەربازگەی شەهیدی فەرماندە ئەبو مەهدی موهەندیس كرایەوە."

گوتیشی، ئەو هێزە حەشدی شەعبی كە ژمارەیان 500 چەكدار دەبێ بەشێوەیەكی هەمیشەیی لەوفركەخانە دەمێننەوە,."

بەسەربازگەكردنی فرۆكەخانەی كەركوك لەكاتێكدایە كەهێشتا كارەكانی فرۆكەخانەكە تەواونەكراوە.