لە خولی فەڕەنسا مۆناكۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە پاریس سانجێرمانی بردەوە.
لە دەستپێكی یارییەكانی هەفتەی ١١ ی خولی فەڕەنسا، یانەی مۆناكۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی كرد.
هەرچەندە لە تایمی یەكەمدا كیلیان مباپێ دوو گۆڵی بۆ پاریس تۆمار كرد لە خولەكەكانی ٢٥ و ٣٧ بەڵام لە تایمی دووەمدا یاریزانانی مۆناكۆ ڕیمۆنتادایان كرد و توانیان سێ گۆڵ لە خولەكەكانی ٥٢ و ٦٦ و ٨٤ لە ڕێی یاریزانان كیڤن فۆلاند دوو گۆڵ و سیسك فابریگاسەوە تۆمار بكەن و یاریەكەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە پاریس ببەنەوە.
بەم ئەنجامە، پاریس سانجێرمان بە كۆكردنەوەی ٢٤ خاڵ لە پێشەنگی خولی فەڕەنسیدا دەبینرێت، مۆناكۆش خاڵەكانی گەیاندە ٢٠ خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی لە دووەمدایە.