ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سادق عه‌تییه‌، كه‌شناسی پیشكه‌وتووی عێراقی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی راگه‌یاند و پێشبینی كرد، له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا دوو پاڵه‌په‌ستۆی سارد و گه‌رمی دژیه‌ك هه‌ڵده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هۆی شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ و‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

عه‌تییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌مشه‌و یان سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی بارانێكی به‌خوڕ به‌ رێژه‌ جیاواز ناوچه‌كانی به‌غدا، دیوانییه‌، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، واست، بابل، دیاله‌، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركووك و دواتریش میسان و باكووری نه‌ینه‌وا و بیابانه‌كانی نه‌جه‌ف و باشووری ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه‌.

وه‌ك پێشبینیشی كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی زیاتر له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌، پێشبینی ده‌كرێت كه‌شێكی ته‌ماوی سه‌رجه‌م شاره‌كان بگرێته‌وه‌ و ده‌رفه‌تی بارانبارین زیاتر ده‌بێت، تا شاره‌كانی باشووری عێراقیش به‌ رێژه‌ی جیاواز له‌خۆ بگرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، زۆرترین ریژه‌ی بارانبارین له‌ سنووری پارێزگاكانی دیاله‌، دهۆك، باشووری سلێمانی و له‌وانه‌یه‌ به‌غدا و واستیش بگرێته‌وه‌.