گەڵا جاف
بەرپسرێك لە بەرێوەبەرایەتی كارباری مین لەگەرمیان ئاشكرایكر ، ئەمڕۆ شەممە مینێكی دۆزراوە لە نزیك رێگای كەلاربۆ سلێمانی چارەسەر كراو كۆمەڵێ تەقەمەنیش لەناوبران.
ئاكۆ محەمەد ، لەبەشی راگەیاندنی كاروبای مینی گەرمیان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" ئەمرۆ شەممە رێكەوتی ٢١/١١/٢٠٢٠، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/گەرمیان بۆ ماوەیەكی كورت رێگای سەرەكی نێوان كەلار و سلێمانیان داخست بەمەبەستی چارەسەركردنی مینێكی دژە كەسی كە لە نزیك گوندی عیسایی لە لایەن هاووڵاتیان دۆزرابووەوە."
گوتیشی :" پاش ئەنجامدانی ئەم چالاكییە بە سەركەوتوویی و سەلامەتی، هاتوچۆی ئەو رێگایە ئاسایی كرایەوە.."
راشیگەیاند:" لە هەمان رۆژ و لە چالاكییەكی جودادا، كۆی (٨) هەشت پارچە تەقەمەنی لە ناو گوندی هۆرێن لە ناحیەی مەیدان هەڵگیران بۆ شوێنی سەلامەت گواسترانەوە."