ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف 

فیستیڤاڵی کەرکوك بۆ سینەمای نێودەوڵەتی ئەلیکترۆنی، ئامادەسازی بۆ خولی دووەم سازدانی فیستیڤاڵەکە دەکات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا كەوینەیەكی بە (رێگای كوردستان )دراوە ، دامەزراوەی کەرکوک بۆ ڕۆشنبیری و هونەر، داوا لە هونەمەندان و سینەماکاران دەکات، بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ بەشداریکردن لە خولی دووەمی فیستیڤاڵی کەرکوک بۆ فیلمی نیودەوڵەتی ئەلکترۆنی بۆ کورتە فیلم.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، دامەزراوەی کەرکوك بۆ ڕۆشنبیری و هونەر بە هاوکاری ماڵی سینەما، هەڵدەستن بە سازدانی فیستیڤاڵەکە و لە ڕۆژانی 11/18 تاوەکو 11/30 بەرهەمەکان وەردەگیرێت و پاشان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمی شایستە بۆ بەشداریکردن دەکرێت.