ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی سێشەممە رێكەوتی 12/1/2021 شاندێكی باڵای تەڤگەری چاكسازی سوری كە پێكهاتبوون لە بەرێزان (فیصل یوسف هەماهەنگكاری تەڤگەری چاكسازی كوردی سوریا، د.یشارعلی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی، د. عبدالوهاب بەرپرسی رێكخستن لە هەرێمی كوردستان و وائل عمر نوێنەری تەڤگەر لە ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی لە هەرێمی كوردستان) سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبمان حزبی شیوعی كوردستانیان كرد .

لەلایەن شاندی حزبمان كە پێكهاتبوون لە هاورێیان ( كاوە محمود :سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبمان، ئەبو كاروان و بەرەڤان ئەحمەد: ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، هاوتا رسول و نەبەز مستەفا: ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی. پێشوازی کران.

گفتوگۆی نێوان هەردوو لایەن كۆمەڵێك بابەت و پرسی هەنووكەیی كە پەیوەندی بە پرسی نیشتمانی و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكەو باری خراپی گوزەرانی خەلك و پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق لە خۆی گرتبوو.

بەردەوامی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حزبمان و تەڤگەری چاكسازی كۆتا بابەتی ئەم دیدارە بوو.