ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەلا جاف 

لەگوندێكی ناحیەی نەوجولی سەربەقەزای كفری تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو گیان لەدەستدانی شولنكاریەكی لێكەوتەوەو یەكێكی تریش برینداربوو.

سیروان شوكر ، قایمقامی قەزای كفری بە (ریگای كوردستان)ی راگەیاند:" ئێوارەی سێ شەممە 12 ی 1 ی 2021 ،لەگوندی بەلەی سنوری ناحیەی نەوجول بۆمبێكی چێنراو تەقیەوەو بووە هۆكاری گیان لەدەستدانی گەنجێك بەناوی (ساڵح ئازاد ) وبرینداربوونی ئامۆزایەكی بەناوی (رزگار یاسین ) ." 

گوتیشی :" قوربانیەكان شولتكارەن، هاوكات برینی بریندارەكە سەختە و لەكەلارەوە رەوانەی سلێمانی كراوە ." 

قایمقامی كفری راشی گەیاند:" لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەست بەلێكڵینەوەكراوە لەو رووداوە."