یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ کاروباری ئابوری ڕایدەگەیەنێت" هەوڵ دەدەن بە پشت بەست بە داهاتی نەوت و ناوخۆ، پرسی موچە چارەسەر بکەن و دابەشکردنی بکرێتە مانگانە".
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابوری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای پارتی سه‌باره‌ت به داهاتی هەرێم ئاشکرایکرد" ئێستا به هۆی ئاساییبوونه‌وه‌ی هاتوچۆ له ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئه‌و جموجۆڵه بازرگانییه‌ی له ئارادایه داهاتی مانگانه‌ی نانه‌وتی له هه‌رێم ده‌گاته (200) ملیۆن دۆلار و داهاتی نه‌وتیش ده‌گاته (220) ملیۆن دۆلار. ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش هه‌ڵكشێت بێگومان ئه‌و داهاته زیاتر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته بوترێت ئێمه هه‌میشه به (11) دۆلار كه‌متر له نرخی "برێنت" نه‌وتی خۆمان ده‌فرۆشین".
وتیشی" به كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت، گومرگ، رسوومات، باج و ته‌واوی داهاته‌كانی دیكه، ژماره‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ژماره‌یه، پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان داده‌ڕێژرێت".
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی قاچاغچێتی له‌و سنوورانه رێباز حه‌ملان ڕایگەیاند" وه‌زیرانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ رایانگه‌یاندووه، هێزی هاوبه‌ش و تایبه‌تیان ئاماده‌كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت داواكاری گشتیی فه‌رمانی جووڵاندنی ئه‌و هێزه ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌روازه سنوورییه‌كان و كۆتایی به دیارده‌ی قاچاغچێتی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و گه‌نده‌ڵی له‌و ده‌روازانه بهێنرێت".