ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ رای گشتی، کەس مافی ئەوەی نییە ئەستۆپاکی بداتە پاڵ تاوانبار قاسماغا

چەند رۆژێکە لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە پروپاگەندەی ناراست و دروست لەسەر شەھید بوونی دوو ھاوڕێ و پێشمەرگەی حزبمان بڵاو ئەکرێتەوە، کە تاوانبار سەرۆک جاش قاسم ئاغا تاوانباری سەرەکی شەھید کردنی ئەو دوو پێشمەرگە قارەمانەی حزبماندا نییە، کە لە چیای کۆسرەت لە داستانێکی نەبەردانەدا بەرامبەر جاشە خۆفرۆشەکان و سوپای ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعسدا شەھید بوون.

بە ھەموو شێوەیەک ئەم پروپاگەندانە و لێدوانانە ڕەت دەکەینەوەو ھەرگیز خوێنی شەھیدانی حزبمان و گەلەکەمان لە بیر ناکەین و ئەو تاوانبارانەی دەستیان بە خوێنی شەھیدان سورە بە تاوانبار و خیانەتکار لە قەڵەممان داون راستییەکی حاشا ھەڵنەگرە و بەڵگەی شەرەکە و ووتەی پێشمەرگەکانی حزبمان و جەماوەری ناوچەکە شاھێدی ئەو راستییەن. کەس مافی ئەوەی نییە ئەستۆپاکی بداتە پاڵ جاش و تاوانبار قاسم ئاغا، ئەوە بە بەڵگەو دیکۆمێنت سەلمێنراوە.

ـ ھەر دیدار و ووتوێژ و لێدوانێک لەلایە ھەرکەس و لایەنێکەوە درابێت پەیوەندی بە حزبمانەوە نییە و رەتی دەکەینەوەو خوێنی ئاڵی شەھیدان ھەرگیز قابیلی شازش کردن نییە .

ـ نەمری و سەرفرازی بۆ شەھیدانی حزبمان و سەرجەم شەھیدانی گەلەکەمان

تایبەتمەندی ناوەندی شەھیدان و پێشمەرگەی دێرین و زیندانیانی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان