ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 

گەڵاجاف

درەنگانی شەوی رابردوو لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل لەشاری كەركوك،هاووڵاتیەكی كاسبكار گیانی لەدەستداو چوار پۆلیسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی 2 ی 2021، ئوسامە محەمەد، لە راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای كەركوك ، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" درەنگانی شەوی رابردوو لەنزیك ناوچەی پیشەسازی كەركوك دوو ئۆتۆمبیل لەجۆرەكانی جێب لاریدۆی رەنگ سپی و گلایزەر پێكیان دادا."
گووتیشی :" بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێری گلایزەرەكە بەناوی (نەجات عەزیز) گیانی لەدەستداو چوار سەرنشینی ئۆتۆمبیلی بەرامبەیش كە سەرجەمیان پۆلیس بوون برینداربوون ."
ئەوەشی خستەروو:" تەرمی قوربانیەكە براوەتە پزیشكی دادوەری وبریندارەكانیش لەنەخۆشخانەن."