گەڵاجاف
ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆكەی هێزی هاوپەیمانان پێگەی تیرۆریستانی داعشیان لە سنوری قەزای داقوقی باشوری پارێزگای كەركوك بۆردمان كرد وبەو هۆیەوە 7 چەكداری تیرۆریست كوژراون.
لویس خزر، قایمقامی قەزای داقوق ، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" ئەمڕۆ دووشەممە 22ی 2 ی 2021، لەلایەن هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە ناوچەی شەبیجەی سنوری داقوق بۆردمان كرا ."
گوتیشی :" ئەو شوێنەی كە كراوتەئامانج تیرۆیستانی داعش وەك شوێنی مانەوەی خۆیان دیاریان كردبوو."
قایمقامی داقوق ، راشیگەیاند:" لەو بۆدومانەدا 7 چەكداری داعش كوژراون."