ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

كەمێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش لەناوچەی شێخ باوەی نێان شارۆچكەكانی گولاڵەو كوڵەجۆ ژمارەیەك سەربازی عێراقیان بە قەناس برینداركرد.

نیهاد محەمەد، گوتەبیژی پۆلیسی دیالە، بە (ێگای كوردستان )ی راگەیاند:" ئەمڕۆ چوار شەممە 3 ی 3 ی 2021، لەلایەن قەناس بەدەستانی داعشەوە لەناوچەی شێخ باوەی نێوان شارۆچكەی گولاڵەو شارۆچكەی كوڵەجۆ تەقە لە ژمارەیەك سەربازی عێراقی كرا ."

گوتیشی :" لە ئاكامی كردنە ئامانجی هێزەكانی سوپا 3 سەربازی عێراقی برینداربوون ."

ئەوئەفسەرە راشیگەیاند:" بریندارەكان گواسترونەتەوە بۆنەخۆشخانەو ناوچەكەش گەمارۆدراوە."

ناوچەی شێخ باوە ناوچەیەكی كشتوكاڵیە لەنێوان شارۆچكەی گولاڵەی سەربەشاری خانەقین و شارۆچكەی كوڵەجۆی سەربەشری كفری .