ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

ئەمڕۆ چوار شەممە لەناوچەی زەرگەی سنوری شارۆچكەی خورماتوو تەقینەوەی بۆمبێك گیان لەدەستدان وبرینداربوونی 4 سەربازی هێزەكانی كاردانەوەی خێرای لێكەوتەوە.

عەمیدحوسەین عەلی، بەرێوەبەی پۆلیسی شارۆچكەی خورماتوو ، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" ئەمڕۆ چوار شەممە 3 ی 3 ی 2021، لەكاتی ئۆپراسیۆنی هێزەكای كاردانەوەی خێرا لەناوچەی زورگەی سنوری خورماتوو بمبێكی چێنراو تەقیەوە ."

گوتیشی :" سەربازێك گیانی لەدەستداوەو برینداریش هەیە."

سەرچاوەیەكیش لەنەخۆشخانەی خورماتوو" بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" جگە لەكوژراویك سێ بریندار هێنراوەبۆ نەخۆشخانەكەمان.