ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی بەلاڕیدابردنی کۆمەڵگاو بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و زیان گەیاندن بە شیرازەی خێزان وەزارەتی رۆشنبیری سێ بەرنامەی کەناڵەکانی نێت تیڤی و کورد ماکس و کۆڕەک رادەگرێت.

لە نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیریدا کەبەشی یاسایی وەزارەت دەریکردوە، ئاڕاستەی هەر سێ کەناڵی ئاسمانی نێت تیڤی و کورد ماکس و کۆڕەک کراوە، بەهۆی بەلاڕیدا بردنی کۆمەڵگاو بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و دور لە نەریتی کۆمەڵایەتی زیان گەیاندن بە شیرازەی خێزان بەرنامەکانی نێت گرام و نایت شۆو و شۆ مەگەزین رادەگیرێن.

بەپێی نوسراوەکە دەبێت بۆ ماوەی یه‌ك هەفتە هەرسێ بەرنامەکە رادەگیرێت و دواتر پێداچونەوە بە ناوەرەڕۆکی بەرنامەکاندا بکرێت.