ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رێگای كوردستانی راگه‌یان" سبەی پێنجشەممە 08-04-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر چەند پرسێكی چارەنوسساز تایبەت بە گەلی كوردستان لە گەڵ حزب ولایەنە سیاسییەکان كۆدەبێتەوە ولای خۆشیان لایەنەكان ئامادەن بۆ کۆبوونەوەکە، ئەو کۆبوونەوەیە بە پێویستییەکی هەنووکەیی دەزانن و ئەنجامدانی بە گرنك وەسف دەكەن."

رۆژی 20-03-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پیرۆزبایی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەموو لایەنە کوردستانییەکانی بۆ کۆبوونەویەکی هاوبەش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەدوای نەورۆز بانگهێشت کرد.