ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕێگای کوردستان ـ شەیدا کەرکوکی

 هاوڵاتیانی ناوچە دابڕێنراوەکان گلەیی دەکەن لەوەی بۆشایی ئەمنی ناوچەکەیان هۆکارە بۆ ئەوەی ڕفاندنی هاوڵاتیان زیاد بکات و داوای پڕکردنەوەی بۆ شایەکان دەکەن و دەشڵێین ڕفاندنی هاوڵاتیان بووەتە جێگای گوومان لای خەڵک، چونکە جاری وا هەیە هاوڵاتیەک دەڕفێنرێت دوای بەپارە ئازاد دەکرێت، ئیترکەس نازانێت کاری داعشە یان حەشدی شەعبی یان هێزی تر.

محەمەد کاکەیی، چالاکوانێکی کاکەییە و بۆ ڕێگای کوردستان وتی: لەدوای ڕوداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە ڕفاندنی هاوڵاتیانی گوندنشینە کوردییەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک ڕووی لەزیادبوون کردووە و بەبەردەوامی هاوڵاتیان دەڕفێنرێن و دەبرێن بەرەو جێگای نادیار.

وتیشی : لەئێستادا ڕفاندن وای لێهاتووە بە بڕێکی زۆر پارە ئازاد دەکرێت، جاری واش هەیە ڕفێنراوەکە ئازاد ناکرێت و هەر بەو بێسەروشوێنە دەمێنێتەوە، ئەمەش وایکردووە گوومان دروست بێت لەنێوان ئەوەی ئایا ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن، داعشن یان لایەنی دیکەی تر.

بەرزان قارەمان، هاوڵاتییەکی دانیشتووی کەرکوکە و بەڕێگای کوردستانی وت: لە پێش وپاشی ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر، بەشێک لە گروپە شیعیەکانی سەر بەحەشدی شەعبی بۆ تۆڵەکردنەوە لە عەرەبی سوونە دەستیان بە ڕفاندن وتیرۆرکردنی هاوڵاتیانی کرد و هاوڵاتیان دەڕفان و دواتر بۆئازادکردنی داوای پارەیان دەکرد.هەروەها ناوبراو، باسی لەوەشکرد بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی دەکرێنە ئامانجی گروپە شیعیەکان،ئەندامی هێزەئەمنیەکانبوونە و لەگروپەشیعیەکان وایە ئەوان هاوکاری داعش بوونە.

بەهۆی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی ئەمنیەتی شارەکەیان، ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان،هەمیشە قوربانیان داوە لەپێناو ڕێگەگرتن لەزیان گەیاندن بەهاوڵاتیان، ع .م.ص.سەربازێکی سوپای عێراقە ولەبەر مەترسی باری ئەمنی، نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، دەیگێڕێتەوە، فەرماندەیەکی سەربازی هەبووە بەناوی نەجات عەبدولمحەمەد ئەمین،لەبەر ئەوەی گیانی خۆی کردوەتە قوربانی بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان،بووەتە ئامانجی گڵاوی گروپە تیرۆریستیەکان و چەند ساڵێکە خۆی وخێزانەکەی ڕفێنراون و کەس هەواڵیان نازانێت.

سەربازەکە،کەناو ع،م،ص، وتی، شەوێک لەگەڵ فەرماندەکەم و چەند سەربازێکی تر، لەسەرووی خۆمانەوە فەرمانمان بۆ هات بەسەر مزگەوتێکدا بدەین، بەڵام فەرماندەکەم کاتی وەرگرتنی پشووی خۆی بوو لەماڵەوە، بەهۆی ئەوەی مزگەوتەکە نزیکی ماڵی ئەوان بوو، لەسەرووی خۆمانەوە،وایان بەباش زانی بەهۆی ئەوەی مزگەوتەکە نزیک ماڵی ئەوانە ونەجات شارەزاتربوو و کارەکەش کت وبڕ بوو، بەشداریکرد، لەگەڵ گەیشتنمان بەنزیک مزگەوتەکە و فەرماندە لەگەڵ کوڕەکەی هات و باوکی گەیاندە لای ئێمە، لەوکارەدا،سێ کەسمان دەستگیرکرد و ڕادەستی مەرکەزی سەرەکی شاری کەرکوک کران و دواتر نەجات ڕۆیشتەوە ماڵی خۆیان.

 وتیشی: بەڵام مخابن دوای مانگێک کاتێک کوڕەکەی نەجات،کە بۆ ئاهەنگی ژن گواستنەوەی هاوڕییەکی ڕۆیشتبووە خورماتوو،فەرماندەو هاوسەرەکەیان ڕفاندبوو،تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارەو کوڕەکەشی چەند جارێ چووتە بنکەکانی پۆلیس و سکاڵای تۆمارکردوە، بەڵام هیچ سەرداوێکیان دەست نەکەوتووە و ئەویش لەترسی ئەوەی ژیانی وەک ژیانی باوکی لێی نەیەت،شاری کەرکوکی جێهیشتووە، ترساوە لەوەی ژیانی ئەویش وەک باوکی بێت و بیکوژن.

ساڵەح جمعە، چالاکوانێکی مەدەنیە دەڵێت، بۆشایی ئەمنی دەوبەری کەرکوک وناوچە دابڕێنراوەکان، بوونە هۆکارێک هاوڵاتیان زیاتر بڕفێنرن،پێش ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ ئەگەر،هاوڵاتی یان ئەندامی هێزی ئەمن بڕفێنرایە بێگوومان داعش بوون،چونکە ناوچەکەبەرفراوان بوو.

بۆیە دەشڵێت،لە ئێستاشدا نەمانی بۆشایی ئەمنی و پڕکردنەوەی بەهێزی زیاتری ئەمنی خەڵک لە ڕفاندن ڕزگار دەکات و کۆتایی بەو خەڵک ڕفاندنە دێنێت.

No description available.

No description available.