ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و گشت یەکە کارگێڕییەکانیان لە کاتژمێر ٨ی شەو تا کاتژمێر ٦ی بەیانی دەبێت.

وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاندووە، ئەو بڕیارە لە شەوی ٨ی مانگەوە تا شەوی ١٢ی مانگ جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم لە ساڵی رابردووەوە، سەریهەڵداوە و حکومەتی هەرێم لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی دەرکرد و دواتر بە چەند قۆناغێک و لەبەر بژێوی هاوڵاتیان قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا، چونکە حکومەتی هەرێم وەک حکومەتەکانی دیکەی جیهان لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا هاوکاری بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشنەدەکرد ئەوەش بارگرانی سەر هاوڵاتیانی زیاتر کردبوو.