ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


ڕیشەی تێكۆشانی هێزە چەپ وماركسییەكانی عێراق وهەرێمی كوردستان بۆنزیكەی سەدەیەك لەمەوبەردەگەڕێتەوە.
لەناوئەومێژوەدا سەرەڕای وێستگەی جیاجیا بەڵام لاپەرەكانی تەژییە لەدەستكەوت بۆ هاوڵاتیان كەخۆی لە دابینكردنی بەشێك لە مافە ئابوری وكۆمەلایەتی و یاسایی وسیاسیەكان دەبینێتەوەو تونراوە جێگیر بكرێت لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و دەستوری عێراق لە قۆناغە جیاجیاكانی بەڕێوە بردنی دەوڵەت. هەندێك لەم دەسكەوتانە پەراوێز خراوەو لاواز كراوە، هەندێكی ماوە.
لەهەڵومەرجی ئەمرۆماندا هەنگاوەكانی حكومەت وەك؛ ڕەنگدانەوەی سروشتی چارەكە سەدەیەكی ئەم حوكمڕانیەو ئەم تایپە لە دەسەڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهەڵاتی)لە ئابوری ڕەیعی بریتییە لە پەیڕەوكردنی سیاسەتێك بە قازانج و ویستی بانك و كارتێلە مشەخۆرەكانی ژێر چەتری (نیولیبرالیزمی سەرمایەداری )
ئەمەش رەنگی داوەتەوە لەبەرزبونەوەی رێژەی بێكاری وهەژاری ولەدەستدانی بەشێك لەومافانەی بەدەستهاتبوون .
ئەوەی دەگوزەرێت لە هەڵومەرجی ئابوری وسیاسی هەرێمی كوردستان چوارچێوەیەكی نوێ بۆ ململانێی چینایەتی وتێكۆشانی جەماوەری هێناوەتە پێشەوە، كە ئەركی جدیتری خستۆتە بەردەم هێزەكانی چەپ لە بەرامبەر شكستی بەرەی راستڕەوی دەسەڵات.
ماڵپەری رێگای كوردستان بۆ فۆكس خستنەسەر ئەو ئەركانە و رۆڵی هێزەچەپ وماركسییەكان ئەم دۆسییەدەكاتەوە و لەوبارەیەوە دەپرسێت:-
(1) كام خوێندنەوە پێویستە بۆ دیاریكردنی ئەرك و ڕۆڵی چەپ وماركسیەكان؛خوێندنەوەیەك كە ڕۆڵی چەپ لە پەراوێز خراوی دەریبهێنێ وبیكاتە لیدەر لە ئاراستە كردنی ڕوداوەكان ؟
(2) هەڵومەرجی ئەمرۆ و شكستی حوكمڕانی بەرەی راستڕەوی ، چ بژاردەو پلاتفۆرمێكی مومكین دەخاتە بەردەم هێزەچەپ وماركسییەكان ؟
(3) هێزەچەپ وماركسییەكان كێن لەمرۆدا ، دەتوانن لەچوارچێوەی بەرنامەیەكی هاوبەشدا كۆببنەوەوبەربەستەكانی بەردەم كاری ئەوهێزانەچین ؟
(4) لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چەپ چی بێت ؟بەشدار بن یان نا ؟ تاچەند بەشداریكردن بە لیستێكی یەكگرتووی چەپ و بە دەستهێنانی نوێنەرایەتی ڕێگا خۆش دەكا وئاسانكاری دەبێت لە گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟

ماڵپەڕی ڕێگای كوردستان
ئەدرێس :
http://www.regaykurdistan.com/index.php
مۆبایل: 07704094131

  • 1