ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە دیمەشق بۆمبارانکراوە و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی سانا دوو هاوەن ئاراستەی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە دیمەشق کراوە و یەکێکیان بەر باڵیۆزخانەکە کەوتووە و ئەوی تریان بەر نزیک لە باڵیۆزخانەکە کەتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە گەڕەکەکانی پایتەخت چەند جارێک باڵیۆزخانەی ڕوسیایان کردۆتە ئامانج.

هێرشەکە دوای کاتژمێرێک لە تەقینەوەی بۆمبێک هات لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیدلبی سوریا کە لەژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە و لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون.

هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە پێنج کەس برینداربوون و لەنێویشیاندا منداڵ هەیە.