ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٩ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٦ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە ٥٨ دۆلار.

ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنیڕێککەوتنەکە کۆتایهات ، وابڕیارە لەم مانگەدا وڵاتانی بەرهەمهنی نەوت لە ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک لە ڕووسیا کۆببنەوە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی ٢٠١٧دا تێکڕا رۆژانە ٩٧.٨٤ ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەساڵی ٢٠١٨ دا خواست بەرزبێتەوە بۆ ٩٩.٢٧

ملیۆن بەرمیل ، هەروەها ئاژانسەکە پێشبینیش دەکات کە لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا خواست لەسەر نەوت بگاتە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.