ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حكومەتی ئوستورالیا پێشنیاری هەمواركردنەوەی چەند یاسایەكی كردووە كە رۆڵی زیاتر دەدات بەسوپای ئەو وڵاتە لەرووبەرووبونەوەی تیرۆردا.

مالكولم تێرنبوڵ سەرۆك وەزیری ئوسترالیا رایگەیاند، مەترسی تیرۆر لەئێستادا زۆر زیاتر بووە لەسەر وڵاتەكەمان لەبەر ئەوە پێویستە سوپا رۆڵی هەبێت لەروبەروبوونەوەی هەرەشەكانی تیرۆردا.

بەپێی ئەو پێشنیارەی كە حكومەت پێشنیاری كردووە لەمەودوا حكومەتی ولایەتەكانی ئوسترالیا دەتوانن لەپاڵ هێزەكانی پۆلیس پشت بەسوپا ببەستن لەرووبەروبوونەوەی تیرۆردا.

ئەو پرۆژە یاسایانەی كە لەلایەن حكومەتی ئوسترالیاوە سەبارەت بەرێوشوێنەكانی روبەرووبوونەوەی تیرۆر پێشنیاركراوە لەدوای ساڵی دوو هەزار و پێنجەوە بەیەكەم پێداچوونەوە دادەنرێت بەرۆڵی سوپا لەرووبەرووبوونەوەی تیرۆردا .

ئوسترالیا لەماوەی رابردوودا روبەرووی چەندین پەلاماری تیرۆریستی بووەتەوە بەو هۆیەشەوە پێداچوونەوە دەكات بەرێوشوێنەكانی خۆیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی ئەو وڵاتە.