ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، دوای لەناوبردنی داعش ئێران لە ناوچەكەدا ئیمراتۆریەتی ڕادیكاڵی خۆی دروستدەكات.

هێنری كیسنجێر وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سایتێكی ئەمریكی وتی دوای لەناوچوونی داعش ئەو شوێنانەی داعشی لێبووە دەكەوێتە دەست ئێران و لەوێوە ئیمراتۆریەتی خۆی دادەمەزرێنێت.

كیسنجێر روونیشیكردەوە كە ناكرێت لەژێر ناونیشانی دوژمنی دوژمنەكەم دۆستمە، سیاسەت بكەیت، چونكە بۆی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوژمنی دوژمنەكەشت هەر دوژمنت بێت و كاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەكانت دابنێت.

كیسنجێر ئاماژەی بەوەشكردووە جەنگی داعش هێزەكانی لە دەوری خۆی كۆكردووەتەوە، وەك ئێران و وڵاتە سونییەكان، بەڵام ئەوەی گرنگە كە دواتر كێ سەرزەمینی داعش كۆنترۆڵدەكاتەوە.

هێنری كیسنجێر پێیوایە ئەگەر سەرزەمینی دەسەڵاتی ئێستای داعش لەلایەن ئێران و ئەو هێزانەوە كۆنترۆڵبكرێتەوە كە لەلایەن ئێرانەوە ڕاهێنانیان پێكراوە، ئەوا ئیمپراتۆریەتی ئێران بە ئاسانی لە تارانەوە تا بەیروت درێژ دەبێتەوە.