ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوسه‌رۆكی‌ پێشوی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌زیندانه‌وه‌ هۆشداریی به‌حكومه‌تی‌ توركیادا و ڕایگه‌یاند "هیچ زیندانێك تاسه‌ر نییه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیش تاسه‌رنییه‌، هیچكام له‌نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكیش (ڕۆژنامه‌وانان، فه‌رمانبه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران) له‌ناو دیواره‌ به‌ردینه‌كاندا نامێننه‌وه‌ ئازاد دەكرێن"

فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی‌ پێشوی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌زیندانه‌وه‌ نامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌، سه‌ره‌تای‌ نامه‌كه‌ هۆشداریی به‌حكومه‌تی‌ توركیا ده‌دات و ئاگاداری‌ ده‌كاته‌وه‌، وازبهێنە له‌سیاسه‌تی‌ گرتن و ڕاوه‌دونان و كوشتن بهێنێت.

یوكسه‌كداغ نوسیویه‌تی‌ "نه‌ هیچ زیندانێك تاسه‌ره‌و نه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیش تاسه‌ر حوكم ده‌كات، دڵنیاش بن نوێنه‌رانی‌ خه‌ڵك كه‌ بریتین له‌(ڕۆژنامه‌وانان، فه‌رمانبه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران) له‌ناو دیواره‌ به‌ردینه‌كاندا نامێننه‌وه‌".