ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا بەشێوەیەكی كاتی جموجۆڵی كارمەندەكانی سنوردار دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بوونی هەڕەشە لەسەر بەرپرسان و هاووڵاتیانی ئەمریكا، بڕیاریانداوە جموجۆڵی كارمەندانی باڵیۆزخانەكە لەدرەوەی ناوچەی نێودەوڵەتی بەغداو هەرەوەها لەدەرەوەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەبەسرە سنوردار بكەن.

باڵیۆزخانەكە داوای لەو هاووڵاتیە ئەمریكاییانە كردووە كە لەعێراق كاردەكەن، هۆشیاربن و رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن و ئاسایشی تاكەكەسیان بگرنەبەر.

لەبەشێكی دیكەی ئەو راگەیەندراوەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا رایگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامیی توندوتیژی و تیرۆر و رفاندنەوە، تائێستا هاووڵاتیانی ئەمریكا لەعێراق لەبەردەم مەترسیەكی گەورەدان.