ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەناوچەكانی عەفرین و شەهبا سوپای توركیا هێرش دەكاتە سەر شەڕڤانانی یەپەگەو لەلایەن شەڕڤانانیشەوە بەتوندی وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەرێتەوەو زیانی زۆر بەر سوپا دەكەوێت.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی خەبەر بیست و چوار، سوپای توركیا لەچەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان لەنزیك كانتۆنی عەفرین و ناوچەی شەهبا هێرشیكردووەتە سەر شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل، بەڵام رووبەڕووی وەڵامی توندی شەڕڤانان بووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە هێرشەكەی سوپای توركیا لەلایەن شەڕڤانانەوە تێكشكێنراوەو توانراوە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لەسوپاكە بدرێت.

پێگەكە بڵاویشیكردووەتەوە، كە هێرشەكەی سوپای توركیا بۆ سەر هەردوو گوندی مەرعنازو تەل باز بووەو لەئەنجامی تێكشكاندنی هێرشەكەش چواردە سەربازی سوپا كوژران.

دوا بەدوای تێشكاندنی هێرشەكە، سوپای توركیا بۆردومانی ئەو گوندانەی كردووە كە ئامانجی هێرشەكەی بوون و شەڕڤانانی یەپەگەش وەڵامی بۆردومانەكانیان داوەتەوە.