ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوسەرۆكانی پەیەدە باسی سەركەوتنی رۆژئاوای كوردستان دەكەن و رایدەگەیەنن چۆن شكستیان بەتیرۆریستانی داعش لە كۆبانێ هێنا، بەو شێوەیەش شكست بە توركیا دەهێنن لە عەفرین.

ئاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی لەچاوپێكەوتنێكیدا بۆ ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاند، لەسوریا سەركەوتنیان بەدەستهێناوەو ناڕەحەتییەكان بەرەو كۆتایی دەچێت و سەركەوتنی رۆژئاوای كوردستان سەركەوتنی باكوری سوریایە. ئاسیا وتیشی، ئێستا شەڕی شەڕڤانان دژ بەتیرۆریستانی داعش بەهاوكاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، بەوەش رۆژئاوای كوردستان لەڕووی سیاسی و دیبلۆماسییەوە سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.

لەلایەكی دیكەوە ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی رایدەگەیەنێت، تیرۆریستانی داعش كە ئامرازێك بوون بەدەست توركیاوە، لەكۆبانی تووشی شكست بوون، لەعەفرینیش رووبەڕووی شكست دەبنەوە.

موسلیم لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆزگور پۆلیتیكا رایگەیاندووە، توركیا لە دژی كورد پلانێكی فراوانی داڕشتووەو دەیەوێت دیمۆگرافیای هەموو ناوچە كوردنشینەكان لە رۆژئاواو باشوری كوردستان بگۆڕێت، لە جزیرە و سەرێكانی و شنگال و كەركوك و كۆبانێ كورد توشی شكست بكات.