ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژمارەیەك پەنابەر كە بەنیاز بوون رووبكەنە وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن ئەو كەسانەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەكەن هەڵدەدرێنە نێو دەریاو رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیش رایگەیاند پەنجاو یەك كەس لەو سەدو هەشتا پەنابەرە ئەفریقیانەی فڕێدراونەتە ناو دەریاوە لە یەمەن خنكاون.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە ئەو كەسانەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەكەن سەدو بیست پەنابەرییان لە هاووڵاتییانی سۆماڵ و ئەسیوپیا لەناو بەلەمێكدا بوون، فڕێیانداونەتە ناو دەریا لە سنووری یەمەن و پەنجاو یەك كەسیان خنكاون كە سەرجەمییان تەمەنیان لە شانزە تا هەژدە ساڵی دایە.

لاورێنت دێ بۆیس، نوێنەری رێكخراوەكە لە یەمەن، رایگەیاند ئەو پەنابەرانەی رزگاریانبووە و گەیشتوونەتە كەناراوەكان، ئاماژەیان بەوە داوە دوای ئەوەی قاچاخچییەكان بەرپرسیاری كەناراوەكانیان بینیوە ئەوانیان لە سەر بەلەمەكەوە پاڵناوە بۆ ناو دەریا.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند لە ماوەی ئەمساڵدا پەنجاو پێنج هەزار پەنابەر بۆ ئەوەی بگەنە یەمەن، سۆماڵیان بەجێهێشتووە.