ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا هۆشداریدا به‌ كیم جۆنگ ئون-ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكورو رایگه‌یاند كه‌ "په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌"، ئه‌گه‌ر هاتوو هێرش بكاته‌ سه‌ر دوورگه‌ی‌ " گوام" له‌ئۆقیانووسی‌ ئارام.

دۆناڵد تره‌مپ له‌لێدوانێكدا كه‌له‌شارۆچكه‌ی‌ بدمنسته‌ر له‌ ویلایه‌تی‌ نیوجێرسی‌ پێشكه‌شیكرد وتی‌" ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك له‌دژی‌ گوام یاخود خاكی‌ ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدات، به‌راستی‌ زۆر به‌خێرایی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌"، له‌هه‌مان كاتدا ئیدانه‌ی‌ رژێمێكی‌ كرد كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵ و ده‌یه‌یه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خراپ ره‌فتار ده‌كات.