ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حكومەتی توركیا پلانی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستانی داناوەو لەم رووەوە هێزە سەربازییەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، رۆژنامەی (یەنی شەفق)ی توركی، لەمەڕ ئەو بابەتەوە چەند زانیارییەكی بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە" سوپای توركیا ئامانجی ئەوەیە، كە هێرشبكاتە سەر ناوچەكانی (گرێ سپی، عفرین، مەنبەج، تەل رفعت) لەرۆژئاوای كورددستان.

ئاماژەی بەوەشداوە" سوپا بەمەبەستی دەستپێكردنی هێرش بۆئەو ناوچانە 25 هەزار سەربازی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی، هاوكات پشتگیری هێزی ئۆپۆزسیۆنیش لەسوریا دەكات.

یەنی شەفەق ئەوەشی خستووەتەڕوو" ئامادەكارییە سەربازییەكانی توركیا بۆهێرشكردنە سەر كانتۆنەكانی رۆژئاوا نیگەرانییەتی لەیەپەگە‌و وەك بەشێك لەپەكەكە سەیری دەكات و دەترسێت لەداهاتوودا ئەو هێزە لەباكووری سوریا فراوانتر ببێت.