ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نەورۆز یوسال، جەنگیز یوركلی، و مەزڵوم دینج، داواكاری دیداری ئۆجەلانیان پێشكەشی داواكاری گشتی بۆرسە كردبوو، داواكاری گشتی شاری بورسەی توركیا، جارێكی دیكە داوای پارێزەرانی ئۆجەلانی، بۆ بینینی سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان رەتكردەوەو بەمەش ئەوە جاری 678مە كەداواكاری بینینی رەتدەكرێتەوە. 

جێی باسە لە 27ی تەمموزی ساڵی 2011ەوە تائێستا 678جار، داواكاری بینینی ئۆجەلان رەتكراوەتەوەو بەشێكی زۆری داواكارییەكانیش بە بیانووی خراپی كەش و هەواو هۆكاری كێشە لەكەشتییەكان رەتكراوەوتەوە.

هاوكات لە12ی تەمموزی مانگی رابردوو جەنگیز چیچەك، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هاوسەرۆكی هەدەپە، لەئەستەنبوڵ، ئەوەی راگەیاند" كەچیتر ناتوانین بڵێین گۆشەگیری سەر ئۆجەلان، ئێستا دەتوانین بڵێین ئەو چارەنووسی نادیارە.